🍃 هەور و هەڵا 🍃
دڵڕەقیتان بۆتە تەرزە، دژ چرۆی دارەو گەڵا
دەیڕچێنێ باخی هیوا بۆ هەتاو هەورە و هەڵا
خۆزگە دەمزانی کە زریان بۆ دژی جوانی ڕەزە
وەرزی زستان بۆچی ئاشق دەرد و ئازارە و بەڵا
چێژی ئەشق و خۆشەویستی گەر بچێژن زاڵمان
نانوێنن تا بمێنن دڵڕەقیش تەک ئاژەڵا
زۆر بە نرخە ڕێزی خاک و ماڵ و زێد لای ئاژەڵیش
کوندەبوو بەرد و کەڵەک لای خۆشترین کۆشکە و قەڵا
هەور و ساوە چارەنووسی ئاسمانی نیشتمان
پڕ وەنەوزە چاوی پڕشنگ و یەخەی باخ ئاوەڵا
ڕێژوان گوڵڕێژ دەکەم بۆت، شەو بە ڕێژنەی ئەشکی پاک
گیانکەنشتی ڕۆحی " پشکۆ " دێ لە گوێی گوارەی تەڵا
🌹🌷🌹
گۆرانی " هەور و هەڵا "
مێلۆدی و وتنی : زرار
هۆنراوە: پشکۆ یاسینی
ئارێنج و میکس و مەسترینگ: دڵزار عابدی
ئەڵبۆمی: هەناسە 2018
تۆماری دەنگ: ستۆدیۆ نەکەرۆز سەقز
🌷
ویۆلۆن: عەلی عابدی
تار : سیما تەکیەخاه
کەمانچە: مێهدی حسەینی
فلوت: پەرەستوو شیرانی
چێلۆ : هالە سامانی
سەنتوور : فەرزاد خاتوونی
تۆمبەک: ڕامین یوسفی
#زرار
🎻 کوردستان موزیک
🎵ناوەندی هونەری نەکەرۆز
👇👇👇
@KurdistanMoozik